کەشناسی: لە هەرێمی کوردستان باران و لە عێراقیش خۆڵ دەبارێت

26-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان باران و لە هەندێک پارێزگای عێراقیش خۆڵ دەبارێت.
 
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025 بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ.
 
بەگوێرەی پێشبنییەکان، لەدوای نیوەڕۆوە باران هەموو ناوچەکان بە شێوەی تاوەبارانی کورتخایەن دەگرێتەوە کە لە هەندێ کات و شوێن هەورە برووسکەی لەگەڵدایە؛ کەشەکە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسی دەڵێت، خێرایی با لە کاژێرێکدا 10 - 20 کیلۆمەتر دەبێت و هەندێ جار بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاد دەکات.
 
هەر لەوبارەیەوە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، 26ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی وشکەوە ئاسمان هەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە هەرێمی کوردستان، نێوەڕاستی عێراق و هەندێک لە ناوچەکانی ئەنبار، نەجەف و دیوانییە دەبێت.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، شەو دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.
 
عامر جابری راشیگەیاند، خێرایی با لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر دەبێت، ئێوارەکەی دەبێتە 20-30 کیلۆمەتر، ئەوەش خۆڵبارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای باشووری رۆژئاوا و هەندێک لە شارەکانی ناوەڕاستی عێراق دروستدەکات. مەودای بینین لەنێوان 1-2 کیلۆمەتر و هەندێک کات بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک دادەبەزێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی. وێنە: رووداو

رێکارى ژماردنى دەنگی هەڵبژاردن؛ تیروپشک بۆ هاودەنگەکان دەکرێت

تیروپشک بۆ بەربژێرە هاودەنگەکان، پڕکردنەوەی کورسى بەتاڵى بەربژێرى سەرکەوتوو لە لیستەکەى و هەژمارکردنى بەربژێرى ژنى دەرچوو بە دەنگى خۆى لەسەر رێژەى کۆتا، دیارترین ئەو رێکارانەن کە کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنى کورسی و گۆڕینى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەسندى کردوون.