رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەردوو جێگرانی پارێزگار و قایمقامى موسڵ و سێ بەڕێوەبەرى ناحیەى هەڵبژارد، کە یەکێکیان بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک بوو.
رۆژی سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ پڕکردنەوەی هەردوو پۆستی جێگرانی یەکەم و دووەمی پارێزگار کە بەتاڵ بوون، کۆبووەوە.
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: غەزوان داوودى بۆ پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگار لەسەر پشکی پارتی هەڵبژێردرا، هەروەها خالید عەبدولکەریم وەک جێگری دووەمی پارێزگار هەڵبژێردرا.
سیروان رۆژبەیانی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و عومەر مەولا لە لیستی هەوییەی نیشتمانی بوونەتە پەرلەمانتاری عێراق، کە پێشتر جێگرانی پارێزگاری نەینەوا بوون و پۆستەکانیان چۆڵ ببوو.
خالید عەبدولکەریم پێشتر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی نەینەوا بوو، غەزوان داوودی، بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک بوو.
ئەو پۆستانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر درا:
• دەنگدان لەسەر هیشام هاشمی، وەک قایمقامی قەزای موسڵ.
• دەنگدان لەسەر عەمار عەبدوڵڵا حەمەد، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار.
• دەنگدان لەسەر شاکر خەڵەف عیدۆ، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی قەحتانییە.
• دەنگدان لەسەر عومەر فەواز نەجرەس، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی قەیرەوان.
• دەنگدان لەسەر ئەحمەد شاهیر فەندی، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک.
• دەنگدان لەسەر مەیسەرە عەبدولغەفوور شوعەیب، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی مەحلەبییە.
• دەنگدان لەسەر نەشئەت محەممەد عەلی، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی عەیازییە.
• دەنگدان لەسەر غەزوان داوودی، وەک جێگری کارگێڕیی پارێزگاری نەینەوا.
• دەنگدان لەسەر خالید عوبێدی، وەک جێگری هونەریی پارێزگاری نەینەوا.
• دەنگدان بە نادیە جبووری بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە لیژنەکان لە شوێنی سومەیە خابووری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ