وەزیری ناوخۆی عێراق: لە رۆژانی مانگی رەمەزان نانخواردن بە ئاشکرا قەدەخەیە

27-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە رۆژانی رەمەزاندا نانخواردن بەئاشکرا قەدەخەیە و سزای یاسایی دەبێت. دەشڵێت، هەموو چێشتخانە، کافتریا و یانەکان لە هۆتێل و شوێنە بازرگانییەکان پێویستە لە کاتەکانی رۆژدا دابخرێن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە راگەیێندراوێکی دەربارەی رێنماییەکانیان بۆ مانگی رەمەزان رایگەیاند، "رێوشوێنی تووند دەگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە رێزگرتنی پیرۆزی مانگەکە و نانخواردنی بە ئاشکرا قەدەخەیە، چونکە ئەمە هەستی رۆژوەوانان ئازار دەدات و پێچەوانەی سرووشتی مانگی رەمەزانی پیرۆزە، تەنانەت ئەگەر لەلایەن کەسانی ناموسڵمانیش بێت چ عێراقی بن یان نیشتەجێی عێراق". هەروەها جەختی لەسەر قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە کرد، لەگەڵ داخستنی هەموو ئەو شوێن و کۆگەیانەی کە مامەڵەیان پێوە دەکەن."
 
وەزیری ناوخۆ هۆشداریدا لەوەی، "هەر پێشێلکردنێکی ئەم رێنماییانە، خاوەنەکەی تووشی رێکاری یاسایی دەکاتەوە، بەپشت بەستن بە مادەی 1، 2 و 3 لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها ئەو کەسە بیانییانەی کە لە وڵاتدا کار دەکەن، لە حاڵەتی سەرپێچیکردنی ئەم رێنماییانەدا، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە، لەوانەش دوورخستنەوەیان لە عێراق."
 
عەبدولئەمیر شەممەری داوا دەکات، رێز لە تایبەتمەندی و پیرۆزیی مانگی رەمەزان بگیرێت و دەڵێت، "سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ تێگەیشتن لە بەهای رۆژوو و پاراستنی پیرۆزییەکەی بەپێی شەریعەتی ئیسلام و یاسا."
 
قسەکانی وەزیری ناوخۆی عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی لیژنەکانی بینینی مانگ، چاودێری مانگ بکەن و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."