مانگی رابردوو عێراق بایی 7.1 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

28-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتەکەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە. 
 
بەگوێرەی ئامارێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئابدا 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە و داهاتەکەشی حەوت ملیار و 160 ملیۆن و 253 هەزار و 23 دۆلار بووە.
 
لەو نەوتەی هەناردە کراوە،  103 ملیۆن و 895 هەزار و 706 بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە؛   977 هەزار و 187 بەرمیلیش لە کێڵگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا و لە کەرکووکەوە بۆ ئوردن هەناردە کراوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ئاماری سۆمۆ، لە مانگی تەممووزدا 104 ملیۆن و 750 بەرمیل نەوت هەناردە کرابوو و داهاتەکەشی حەوت ملیار و 143 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بوو. 
 
لە مانگی حوزیرانی رابردووش عێراق، 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل نەوت هەناردەکردووە. داهاتەکەشی شەش ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو رووفاتانەی رادەستکرانەوە

رووفاتی 70 قوربانیی دیکەی کۆمەڵکوژیی بادوش رادەستکرانەوە؛ بەشێکیان خەڵکی سلێمانین

فەرمانگەی دادپزیشکیی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی رووفاتی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی زیندانی بادوش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، کە ژمارەیان 70 رووفاتە و بەشێکیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.