سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران داوا لە دادگەى فیدراڵى دەکەن لە بڕیارێکى پاشگەز ببێتەوە

29-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراق بە جیا لە دادگەى باڵاى فیدراڵى سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ پاشگەزبوونەوەی لە بڕیارێکى پێشووى، بۆ هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتننامەیەک لە نێوان عێراق و کوێت، کە پەیوەندی بە بەندەرێکەوە هەیە.
 
سکاڵاکە لە دژى سەرۆکى پەرلەمان تۆمارکراوە، بەڵام سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران داوایان کردووە دادگەى باڵاى فیدراڵى لە بڕیارێکى  پاشگەزبێتەوە بۆ بە نادەستوورى دانانى یاساى ژمارە 42ى ساڵى 2013 کە رێککەوتنامەى نێوان عێراق و کوێتە بۆ رێکخستنى دەریاوانى لە بەندەرى خۆر عەبدوڵڵای نێوانیان.
 
دادگەى فیدراڵى رۆژى چوارشەممە 30ى نیسانى دیاری کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دوو سکاڵایە، کە بەبێ دادبینى دەبێت.
 
ئەو دادگەیە لە 4ى ئەیلوولى 2023، لەسەر بنەماى سکاڵاى ژمارەیەک پەرلەمانتار لە بڕیارێکى خۆى پاشگەز بووەتەوە و بڕیاریداوە ئەو رێککەوتنامەیە نادەستوورى بێت، دادگەکە لە 18ى کانوونى دووەمى 2014 رایگەیاندبوو، رێککەوتنامەکە پێشێلى دەستوریى تێدا نییە.
 
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانیی پەرلەمانى عێراق بە رووداوى راگەیاند: ژمارەیەک پەرلەمانتارى شیعە سکاڵایان لە دادگەى فیدراڵى پشکێشکردبوو و رێککەوتننامەکەیان هەڵوەشاندەوە کە پێیانوایە تێیدا مافى زیاتر دراوەتە کوێت.
 
ساڵى 2012 هەردوو حکومەتى عێراق و کوێت لەبارەى رێکخستنى جوڵەى دەریاوانى لە بەندەرى خۆر عەبدوڵڵا رێککەوتن و 2013 پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەردا، بەندەرەکە لە نێوانیان دابەشکرا، کە لەسەر ئاوى کەنداوە.
 
ئەو رێککەوتنە لەسەر بنەماى بڕیارى ژمارە 833ى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتی بوو، کە ساڵى 1993 دەرچووە، بۆ داڕشتنەوەى سنوورى وشکانى و ئاوى نێوان هەردوولا، ئەمەش دوای داگیرکردنى کوێت لەلایەن عێراق لە ساڵى 1990.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی. وێنە: رووداو

رێکارى ژماردنى دەنگی هەڵبژاردن؛ تیروپشک بۆ هاودەنگەکان دەکرێت

تیروپشک بۆ بەربژێرە هاودەنگەکان، پڕکردنەوەی کورسى بەتاڵى بەربژێرى سەرکەوتوو لە لیستەکەى و هەژمارکردنى بەربژێرى ژنى دەرچوو بە دەنگى خۆى لەسەر رێژەى کۆتا، دیارترین ئەو رێکارانەن کە کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنى کورسی و گۆڕینى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەسندى کردوون.