سەرۆککۆماری عێراق: پەرلەمان یەکەم ئەرکی دەستووری لە کاتی خۆیدا جێبەجێکرد

30-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پەرلەمان یەکەم ئەرکی دەستووری لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێ کرد، ئەمەش جەخت لە هەستی بەرزی بەرپرسیاریێتیی نیشتمانیی سەرکردەی فراکسیۆنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران دەکاتەوە.
 
سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دوو جێگرەکەی رایگەیاند: "بەڕێز هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، پیرۆزبایی هەڵبژاردنتان لێدەکەین وەک سەرۆکی پەرلەمان لە خولی شەشەمیدا؛ هەروەها پیرۆزبایی لە عەدنان فیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەکەین؛ هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان لەپێناو خزمەتکردنی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە."
 
لەتیف رەشید دەڵێ: "پەرلەمان ئەمڕۆ یەکەم ئەرکی دەستووری لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێ کرد، ئەمەش جەخت لە هەستی بەرزی بەرپرسیاریێتیی نیشتمانیی سەرکردەی فراکسیۆنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران دەکاتەوە. لێرەدا ئەرکی قورسی پەرلەمانە بەڕێزەکەتان بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، بیردێنینەوە. خەڵک بە لێشاو چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان."
 
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێ: "رۆڵی چاودێریی ئەنجوومەنە بەڕێزەکەتان کەمتر گرنگ نابێت لە رۆڵی یاسادانانی، چونکە خەڵک چاوەڕێی ئەوەتان لێدەکات رۆڵی چاودێری بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن؛ ناکرێ باس لە سیستمێکی پەرلەمانی و ئەزموونێکی دیموکراسیی راستەقینە بکرێت بەبێ بوونی پەرلەمانێک کە بتوانێت چاودێریی کارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکات و کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکات و سزای سەرپێچیکاران بدات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمی کردووە

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دابەزیووە، ئێستا رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.