رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 39 هەزار و 380 پشکنینی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون، ئەنجامی پشکنینی چوار هەزار و 270 کەسیان پۆزەتیڤ بوون؛ 24 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رۆژی دووشەممە 31ی ئایاری 2021 لە راگەیێندراوی رۆژانەیدا تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەش کرد، چوار هەزار و 990 تووشبووی دیکەی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش 594 هەزار و 927 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا "لە هەرێمی کوردستان 640 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، 650 تووشبووی دیکەی پێشوو چاکبوونەتەوە و شەش تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 201 هەزار و 352 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ ملیۆنێک و 116 هەزار و 456 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 92.9%ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 68 هەزار و 521 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 411 لەو تووشبووانەش لەژێر چاودێریی چڕدان، 16 هەزار و 375 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ