رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی رۆژهەڵاتی حەلەب، "14 ژن و پیاوێک کوژران و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون."
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی سووریا، بەشێکی برینداران برینەکانیان سەختە، "کە ئەوەش وا دەکات بەرزبوونەوەی ئاماری گیانلەدەستدان چاوەڕوانکراو بێت."
هەموو ئەوانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، "کرێکاری کشتوکاڵین."
هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تەقینەوەکەی بە "گەورە" ناوبرد و رایگەیاند، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای نیشتمانیی سووریادا بووە.
بە گوتەی رێکخراوە چاودێرەکە، "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی ئۆتۆسترادی سەرەکی تەقیوەتەوە" و، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ