ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو ژمارەیەک پێگەی سەربازیی لە سووریا بۆردوومان کردووە

03-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا دەڵێن، شەوی رابردوو ئیسرائیل زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی سووریا. سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکانی پشتڕاست کردەوە، بەڵام وردەکاریی زۆری ئاشکرا نەکردووە.
 
رۆژی شەممە 3ی ئایاری 2025 سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، ئەو 20 هێرشەی ئیسرائیل ئەنجامی داون، بۆسەر ژمارەیەک پێگەی سەربازی و ئامانجی دیکە بوون.
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، هێزەکانی "هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازی، دژە فڕۆکە و ژێرخانی مووشەکی لە سووریا"، بەڵام وردەکاریی زیاتری نەخستووەتەڕوو.
 
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لە دیمەشق، لازقییە، حەما و دەرعا کردووەتە ئامانج.
 
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش دەڵێن، هێرشەکەی شەوی رابردوو "قورسترین" هێرشی ئاسمانی بووە ئیسرائیل ئەم ساڵ کردوویەتییە سەر سووریا.
 
هێرشەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی دیمەشق و دروزەکانەوە، ئیسرائیل هۆشداری تووندی بە بەرپرسانی نوێی سووریا داوە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی شوێنێکیان لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی بۆردوومان کرد.
 
ئیسرائیل هێزە نوێیەکانی سووریا وەک هێزی جیهادی دەبینێت و هۆشداری پێداون کە دەبێ دروزەکان بپارێزن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیفام دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: نیگەرانین لە پێکدادانەکانی حەلەب

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە گرژییەکانی حەلەب رایگەیاند، نیگەرانن لە پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و داوا دەکات هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ.