رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) رایگەیاند، درۆنێکی هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون.
بە گوتەی میدیاکە، ئۆتۆمبێلەکە سڤیل بووە و لەسەر رێگەی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب کراوەتە ئامانج.
بەرپرسانی سووریا کە قسەیان بۆ سانا کردووە، باسیان لەوە نەکردووە کە کێ لە پشت هێرشەکەوەیە.
سانا باس لەوە دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکە گرمەیەکی گەورە بیستراوە و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تاوەکو ئیستا ناسنامەی کوژراوەکان دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ