هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق تانک دەبەنە دەوروبەری شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە

دوێنێ کاژێر 10:14
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستیان بە جووڵاندنی تانک بۆ دەوروبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کردووە و هۆشداری لە هێرشێکی بەرفراوان دەدات.
 
رۆژی سێشەممە 06-01-2026 فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئێکس بڵاوی کردەوە، "گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق تانک دەبەنە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب."
 
بەرپرسەکەی راگەیاندنی هەسەدە کە ڤیدیۆیەکیشی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، ئەم جووڵە سەربازییانە "ئاماژەن بۆ ئەگەری زیادبوونی گرژیی سەربازی، کە دوو گەڕەکی نیشتەجێبوونی چڕ دەکەنە ئامانج."
 
دۆخی ئەمنی لە شاری حەلەب لە کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تێکچووە. شەڕی قورس و تۆپباران لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆ (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر) و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا (دیمەشق) بەردەوامە.
 
بەپێی ئاسایشی حەلەب، لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆ سەر ماڵەکان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، 3 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون (کە دووانیان ژنن و یەکێکیان ناوی فاتیمە حەمادەیە) و 26ی دیکە بریندار بوون.
 
بەپێی وەزارەتی بەرگریی سووریا، سەربازێک و 3 هاووڵاتیی سڤیل لە گەڕەکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت (وەک گەڕەکی مەیدان) کوژراون و 17 کەسی دیکەش بریندارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی خەڵک لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە. وێنە: Bakr ALkasem / AFP

لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا خۆپێشاندان بۆ پشتگیریی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکرێت

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە دژی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، لە 17 پارێزگای باکووری کوردستان و چوار شاری گەورەی تورکیا گردبوونەوە و رێپێوان ساز دەکەن