رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کەسەی رۆژی شەممە لە نزیک تەدمور هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سووریا و دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی کوشت، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریا بووە.
وەزارەتەکە دەڵێ، ئەوان ئاگادار بوون کە ئەو کەسە خاوەن بیری "تووندڕۆیی" بووە و بڕیاربووە لە ماوەیەکی نزیکدا لە ریزەکانیان دووربخرێتەوە.
نوورەدین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە، دامودەزگاکان "بڕیاریان دابوو رۆژی یەکشەممە ئەو کەسە لە کارەکەی دووربخەنەوە،" لەبەر ئەوەی خاوەن "بیری تووندڕۆیی ئیسلامی بووە."
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنیی سووریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەو کەسە ئەندامی دەزگای ئاسایشی گشتی بووە. ئاماژەی بەوەش کرد، دامودەزگەکان دوای هێرشەکە زیاتر لە 11 ئەندامی هەمان دەزگایان بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیر کردووە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە فرانس پرێسی گوت، "ئەنجامدەری هێرشەکەی تەدمور زیاتر لە 10 مانگە ئەندامی ئاسایشی گشتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریایە. پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ تەدمور، لە چەندین شاری دیکە لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی کاری کردووە."
سەرچاوەکە گوتی، "راستەوخۆ دوای رووداوەکە، زیاتر لە 11 ئەندامی ئاسایشی گشتی دەستبەسەرکراون و خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە."
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە رووداوێکی لەم شێوەیە دروست دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە بەڵێنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی دا و رایگەیاند، هێرشەکە لە ناوچەیەک روویداوە کە "زۆر مەترسیدار"ـە و لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی حکومەتی راگوزەری سووریادا نییە.
بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە هێرشەکەدا 2 سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکیان کوژران. میدیای سووریاش پێشتر برینداربوونی 2 سەربازی سووری راگەیاندبوو.
پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشکارەکە لە لایەن هێزەکانی سووریاوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە؛ هەروەها برینداربوونی 3 سەربازی دیکەی پشتڕاستکردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد هێزە هاوبەشەکە لە چوارچێوەی ئەرکی پشتیوانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە تەدمور بوون.
مانگی رابردوو لە کاتی سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا بۆ واشنتن، دیمەشق بە فەرمی چووە نێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
هێزەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و بنکەی تەنف لە نزیک سنووری ئوردن جێگیرن. واشنتن دەڵێ، سەربازەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و پشتیوانیی هاوپەیمانە خۆجێیەکانیان لەوێن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ