رووداو دیجیتاڵ
دروزەکان مەرجەعیەتی ئایینیی خۆیان هەیە. لە سووریا سێ شێخ هەن کە بە مەرجەعیەتی ئایینی و سەرۆکایەتیی رووحانیی دروزەکان دادەنرێن.
مەرجەعییەتەکە نەوە لە دوای نەوە، لە نێوان چەند بنەماڵەیەکدا ماوەتەوە، دیارترینیان:
خێزانی هەجەری، خێزانی ئەبو فەخر، خێزانی حەناوی، خێزانی جەربووع.
شێخ حیکمەت هەجەری
بە مەرجەعی ئایینی هەرە باڵای دروزەکان لە سوەیدا دادەنرێت.
لە ساڵی 1965 لە ڤەنزوێللا لەدایکبووە.
زۆر کەس بە "شێخی کەرامەت" ناوی دەبەن.
لە دوای شەڕی نێوخۆی 2011ـی سووریا، بە "رەتکردنەوەی ستەم و چەوساندنەوە"، ناوبانگی زیاتری دەرکرد.
شوێنکەوتووانی زیاتر لە رۆژئاوا، باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوەیدان.
شێخ حیکمەت هەجەری، حکومەتی راگوزەری سووریای بە "تووندڕۆ و داواکراو لەلایەن سیستمی دادپەروەریی نێودەوڵەتی" ناو بردووە.
زیاتر لە نێو گەنجاندا پشتیوانی دەکرێت.
شیخ مەحموود حەناوی
لە ساڵی 1943 لە گوندی سەهوە بەڵات لە پارێزگەی سوەیدا لەدایکبووە.
سەر بە خێزانی حەناوییە.
شوێنکەوتووانی شێخایەتیی ئەم بنەماڵەیە لە گوندی سەهوە بەڵات و گوندەواری باشووری سوەیدا چڕ بوونەتەوە.
پێشتر مامۆستای زمان بووە و لە دەرەوە لە بواری پەروەردەدا کاریکردووە.
نوێنەرایەتیی رەوتێکی نەریتخوازی دروزەکان دەکات.
لە کاتی جەنگی نێوخۆی سووریادا، پەیوەندیی فەرمی و بەهێزی لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەددا هەبوو.
دژی "هەڵگەڕانەوە"یە لە دەوڵەت و پێوایە چەک هەڵگرتن دژی دەوڵەت سەقامگیری تێکدەدات.
لە پێش ساڵی 2011ـەوە بووەتە یەکێک لە نوێنەرانی رووحانیی دروزەکان. لە ساڵانی رابردوودا، جەماوەرێکی ئەوتۆی نەبووە، بە تایبەتی لەنێو گەنجاندا.
لەگەڵ هەڵکشانی پشتیوانیی خەڵک بۆ حیکمەت هەجەری، شوێنکەوتووانی مەحموود حەناوی کەمتر بووەتەوە.
زیاتر لە نێو بەتەمەن و ریش سپییەکاندا رێزێکی زۆری لێ دەگیرێت.
بەراورد بە هەجەری، حەناوی لە بەرامبەر حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع میانڕۆترە و داوای رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق و پاراستنی سەقامگیری دەکات.
شێخ یوسف جەربوع
لە ساڵی 1970 لە شاری سوەیدا لەدایکبووە
چەقی باڵادەستیی ئەم شێخە، شاری سوەیدا و گوندەکانی دەوروبەرە؛ شوێنکەوتووانی لەوێ چڕبوونەتەوە.
دژی ئەوە بووە شەڕ لە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد بکرێت.
پێیوایە دەبێت دروزەکان یەکگرتوو بن و بە گفتوگۆ و ئارامی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لە حکومەتی بەشار ئەسەد نزیک بووە.
هەندێ جار ناکۆکی لەگەڵ حیکمەت هەجەری هەبووە.
لە نێو گەنجان و چالاکڤاناندا، بە کەمی پشتیوانیی لێ دەکرێت.
جەربووع داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە و تێکەڵکردنی سوەیدا بە دامودەزگەکانی دەوڵەت دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ