پاسێک لە رێگەی نێوان دیمەشق و سوەیدا هێرشی کرایەسەر؛ دوو کەس کوژران

28-10-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە رێگەی سەرەکیی نێوان دیمەشق و سوەیدا تەقەیان لە پاسێکی نەفەرهەڵگر کرد، لە ئەنجامدا لانیکەم دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025 ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، "پاسێکی نەفەرهەڵگر لە رێگەی دیمەشق – سوەیدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکرا، کە بووەهۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکە."
 
سەرچاوە خۆجێییەکان لە سوەیدا دەڵێن، سەرجەم سەرنشینەکانی نێو پاسەکە درووز بوون و کوژراوەکانیش ژن و گەنجێک بوون.
 
تەممووزی ئەم ساڵ شەڕ لە پارێزگای سوەیدای زۆرینە درووز لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێییەکانی درووز و هۆزە دەشتەکییەکانی ناوچەکە دروستبوو، دواتر هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستوەردانیان کرد بۆ پشتگیریکردنی چەکدارە دەشتەکییەکان.
 
لە مانگی ئەیلوولدا حکومەتی سووریا پلانێکی راگەیاند کە لەلایەن ئوردن و ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرا. ئامانجی سەرەکی پلانەکە گێڕانەوەی ئارامی و لێپرسینەوە بوو لەگەڵ "ئەوانەی هێرشیان کردبووە سەر هاووڵاتیانی سڤیل" لە سوەیدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی سووریا

سووریا رێکارەکانی پێدانی وڵاتینامە بەو کوردانە رادەگەیێنێت کە لێی بێبەش بوون

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رێکارە جێبەجێکارییەکانی تایبەت بە پێدانی وڵاتینامەی بەو کوردانەی لێی بێبەش کرابوون راگەیاند و دەڵێت، چەندین ناوەندی بۆ پێشکێشکردنی داواکاری لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەلەب، رەققە، دێرەزوور و حەسەکە کردەوە