رووداو دیجیتاڵ
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 29 هەزار و 32 کەس کە بەشێوەیەکی نایاسایی کاری سەربڕینی ئاژەڵی قوربانییان کردبوو، برینداربوون.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 29 هەزار و 32 کەس لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانییدا خۆیان بریندارکردووە.
فەخرەدین کۆجا راشیگەیاند، 951 کەس لەوان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بە ئەمبوڵانس گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریش بۆ 84 کەس کراوە.
سەرەکیترینی ئەو هۆکارەی وایکردووە هاونیشتمانییان لە باکووری کوردستان و هاووڵاتییان لە تورکیا خۆیان ئاژەڵی قوربانی سەرببڕن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە قەساب لە بەرامبەر ئەو کارەدا داوای پارەیەکی زۆر دەکات. قەساب لە بەرامبەر سەربڕینی هەر ئاژەڵێکدا لانیکەم 2000 لیرە (نزیکەی 75 دۆلار) وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ