رووداو دیجیتاڵ
پلاتفۆرمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە باكووری كوردستان و تورکیا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 40 ژن كوژراون و 22 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پلاتفۆرمەكە، 12 ژن بەدەستی هاوژینەكانیان، سێ ژن بەدەستی هاوژینی پێشوویان، حەوت ژن بەدەستی خۆشەویستەکانیان، سێ ژن بەدەستی خۆشەویستەکانی پێشوویان، دوو ژن بە دەستی برایان، پێنج ژن بە دەستی کەسوکاریان و هەشت ژنیش لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە كوژراون.
پلاتفۆرمەکە هەروەها دەڵێت، 30 ژن لەنێو ماڵەكانیان، 7 ژن لەسەر شەقام، ژنێک لە چۆڵەوانی، ژنێک لەنێو ئۆتۆمبێل و ژنێک لە شوێنی کارەکەی كوژراوە.
شەش ژن لە باکووری کوردستان کوژراون، کە لە پارێزگاکانی ئامەد، دیلۆک، وان و مەلەتێ بوون.
34 ژنەکەی دیکەش لە تورکیا کوژراون کە زۆرترینیان لە ئیستەنبووڵ بوون و ژمارەیان حەوت ژنە.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو پلاتفۆرمە، لە ساڵی 2020ـدا لە باکووری کوردستان و تورکیا 300 ژن؛ لە ساڵی 2021، 367 ژن و لە ساڵی 2022ـشدا 398 ژن کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ