دەم پارتی: پێویستە ناسنامەی هێرشکارەکەی سەر سەرۆکی جەهەپە ئاشکرا بکرێت

04-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەم پارتی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆکی جەهەپە دەکات و دەڵێت، پێویستە هەرچی زووە ناسنامەی هێرشکارەکە و ئەو لایەنەی لەپشتیەتی ئاشکرا بکرێت. 
 
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، راگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشکردنە سەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەکەین. ئەم هێرشە تەنیا دژی ئۆزگور ئۆزەل نییە، بەڵکو دژی ئەو بەها مرۆڤایەتی و ئاشتییانەیە کە سری سورەییا ئۆندەر گیانی بۆ بەخت کرد". 
 
هاوسەرۆکانی دەم پارتی دەڵێن: "بەئامانجکردنی کەسایەتییە شکۆمەند و بەئەمەکەکانی کۆمەڵگەکەمان لە رێگەی ئەم جۆرە سیناریۆیانەوە هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی و نانەوەی ئاژاوە". 
 
هاوسەرۆکانی دەم پارتی دەشڵێن، پێویستە هەرچی زووە، ناسنامەی هێرشکار و ئەو لایەنەی لە پشتییەتی ئاشکرا بکرێت. 
 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی ئایاری 2025، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە هۆڵی رۆشنبیریی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ، رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە سری سورەییا ئۆندەر بەڕێوەچوو. ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
 
دوای دەرچوونی سەرۆکی جەهەپە لە هۆڵەکە، کەسێک لەنێو قەرەباڵخیدا خۆی وەک هەوادار نیشاندا و لێی نزیک بووەوە و زلـلەیەکی لێدا.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هێرشکارەکە ناوی (س. ت) و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزاش دەدرێت. 
 
میدیای تورکیا دەڵێت، هێرشکارەکە ناوی سەلچوک تەنگیلئۆغڵو، تەمەن 66 ساڵە، لەدایکبووی شارۆچکەی ئیسکەندەرۆنی پارێزگای هاتای تورکیایە، پێشتر بە تاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، دزیکردن، هێرشکردن و هەڕەشەکردن، بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزا درابوو، ساڵی 2020 بە مەرجی دادی ئازاد کراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو