سەرۆکی جەهەپە: ئاشتی لە سووریا، زیاتر لە هەمووان بۆ تورکیا پێویستە

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەبارەی دۆخی حەلەب دەڵێ، پێویستە تورکیا لەجیاتی پێکدادان، دیپلۆماسی و دانوستاندن لەپێشینە دابنێت و رایگەیاند، "ئاشتی لە سووریا، زیاتر لە هەمووان بۆ تورکیا پێویستە، ئاشتی بۆ کوردی تورکیا و کوردی سووریاش پێویستە."
 
ئۆزگور ئۆزەل، شەوی پێنجشەممە هەشتی کانوونی دووەمی 2026 لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی حەلەب قسەی کرد. 
 
ئۆزەل ئاماژەی بەوەدا، پێویستە تورکیا لەبری پێکدادان، لەرێگەی دانوستاندن و دیپلۆماسییەوە دەستپێشخەری بکات و گوتی: "پێمانوایە لە پرسی سووریادا پێویستە تورکیا هەڵوێستێکی لە بەرژەوەندیی دانوستاندن، دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی کێشەکە بەبێ پێکدادان و خوێنڕشتن وەربگرێت. ئاشتی لە سووریا بۆ هەمووان پێویستە، بەڵام زۆرترین بۆ تورکیا پێویستە."
 
سەرۆکی جەهەپە، ئاماژەی بە بوونی پەیوەندیی خزمایەتی لە هەردوو دیوی سنوور کرد و گوتی: "ئاشتی بۆ کوردانی تورکیاش پێویستە و بۆ کوردانی سووریاش پێویستە. ئەم ئاشتییە؛ لە سووریا بە رێککەوتنێکی کۆمەڵایەتی دەبێت کە تێیدا کورد، عەرەب، تورکمان، عەلەوی و ناموسڵمانەکان لەژێر گەرەنتیی دەستووریدا پێکەوە و بە ئارامی بژین."
 
ئۆزگور ئۆزەل گوتی: "پێمانوایە لە پرسی سووریادا، پێویستە تورکیا دەستپێشخەری بکات لەپێناو دانوستاندن، دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی کێشەکە بەبێ پێکدادان و رژانی خوێن. پێمانوایە دەبێت رێگە بۆ دیپلۆماسی خۆش بکرێت". 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی

گوتەبێژی ئاکپارتی: داهاتووی کورد، عەرەب و تورکمان لە سووریا یەکە

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایدەگەیێنێت، سیاسەتی وڵاتەکەی لە سووریا لەسەر بنەمای "برایەتی"یە و ئەو گرووپانەشی دژی بنەمای "یەک سوپا و یەک سووریا" چەک هەڵدەگرن، بە خزمەتکاری هێزە بیانییەکان ناودەبات