هاوسەرۆکی دەم پارتی: رێگەی بەهێزکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە

14-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، وێڕای دانانی قەییوم بۆ سەر شارەوانییەکانیان، دەیانەوێت پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت. دەشڵێت، ''رێگەی بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە''.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رۆژی چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025 لە گوتارێکیدا لە مووشی باکووری کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رایگەیاند، پرۆسەی چارەسەری بە قۆناخێکی ''گرنگ'' گەیشتووە.
رۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025 پەکەکە، ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی راگەیاند، کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو. پەکەکە، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
باکرهان سەبارەت بەو هەوڵانەی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری داویانە، سوپاسی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد. هەروەها سوپاسی سەرۆککۆماری تورکیاشی کرد و گوتی: ''خاوەندارێتیکردنی سەرۆککۆمارمان بەڕێز ئەردۆغان لە پرۆسەکە، هیوای پێ بەخشین''.
تونجەر باکرهان گوتی، وێڕای دانانی قەییوم لەسەر شارەوانییەکانیان، پاڵپشتی لە سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؛ گوتیشی: ''سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ئازارەکانی ناخمان دادەمرکێنێتەوە''.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ی ئاداری 2024ی تورکیاوە تاوەکو ئێستا، قەییوم لەسەر 10 شارەوانیی دەم پارتی دانراوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی پێیوایە، رێگەی بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە. دەشڵێت: ''نابێت هەڵەکانی رابردوو بەرامبەر بە کورد دووبارە بکرێنەوە''.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو