بەرگریی تورکیا: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار میکانیزمێک بۆ چەکدانان دادەنرێت

15-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و وازهێنان لە چەک دەڵێ، میکانیزمێک لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت.
 
زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025 رایگەیاند، "رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز پەکەکە رایگەیاند کە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و بڕیاری وازهێنان لە چەکی داوە. پرۆسەکە؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بە هەستیاری و وردبینییەکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت؛ هەنگاوە کۆنکرێتییەکانی بڕیارەکە لەسەر زەوی بە وردی چاودێری دەکرێن."
 
سەبارەت بە رادەستکردنی چەکەکان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا  گوتی: "میکانیزمێک لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەوە بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دادەمەزرێت."
 
زەکی ئاکتورک هۆشداری دا لە دژایەتیکردنی پرۆسەکە و گوتی: "پێمانوایە پێویستە ئاگادار بین لەو هاندانانەی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەکرێن کە رێکخراوی تیرۆریستی بەکاردەهێنن، یان ئەوانەی لە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدان و پشتگیریی ئەم بڕیارەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز پەکەکە ناکەن."
 
هەرچەندە پەکەکە لە 12ـی ئەم مانگە بڕیاری دا واز لە خەباتی چەکداری دەهێنێت و خۆیشی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە بەردەوام دەبن.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا گوتی: "هێزە چەکدارەکانی تورکیا؛ بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنینی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکەوە بەکاردەهێنرێن، هەروەها بەردەوام دەبن لەسەر دەستنیشانکردن، لەناوبردنی ئەشکەوت، پەناگە، بارەگا، مین و تەقەمەنییەکان تاوەکو دڵنیا دەبنەوە لەوەی ناوچەکە پاککراوەتەوە و چیدیکە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان دروست ناکات".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو