ئەردۆغان دەڵێت زیانی شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و پەکەکە نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار بووە

16-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێن بە گەنجانی وڵاتەکەی دەدات کە "داهاتوویەکی بێ تووندوتیژییان" بۆ دابین دەکات و گوتی: "تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکەمە دیاری بۆ گەنجان"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیانی شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پەکەکە نزیکەی 2 تریلیۆن دۆلار بووە. 
 
ئێوارەی رۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە چالاکییەکی گەنجان لە ئیستەنبووڵ گوتارێکی پێشکێش کرد. 
 
ئەردۆغان بەشێکی گوتارەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە تەرخان کرد و رایگەیاند: "هەنگاوی زۆر گرنگ دەنێین بۆ بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆمان. بۆ ئەوەی قەڵاکەمان لە ناوەوە داگیرنەکرێت، دەستمان بۆ ستراتیژییەتێکی زۆر چارەنووسساز بردووە کە بوونی تورکیای بێ تیرۆرە. هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئاشتیی بنیات بنێین". 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "بەهۆی هێرشی تیرۆرەوە دەیان هەزار هاووڵاتی، سەرباز و گوندپارێزمان شەهید بوون. بۆ ئەوەی گەنجەکانمان چی دیکە لە بەهاری تەمەنیاندا نەچنە ژێر گڵ، بڕیاری ئاشتیمان دا. بەڵای تیرۆر زیانی دارایی و ئابووری زۆر گەورەی پێگەیاندووین کە نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار. هەر بەهۆی تیرۆرەوە برایەتیمان زیانی بەرکەوت. بۆیە ناوەستین تاوەکو دەگەینە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر." 
 
ئەردۆغان گوتی، کەسانێک هەن بەهۆی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەکەکە زۆر نیگەرانن و گوتی: "ئەوانە چەندین ساڵە لە تیرۆر سوودمەندبوون. ئەگەر تیرۆر نەمێنێتم سەرچاوەی دارایی و دەوڵەمەندبوون و هەژموونیان کۆتایی پێ دێت. ئێمەش گوێ بە کەس نادەین و بڕیاری کۆتاییمانە لە بەڵای تیرۆر رزگارمان بێت." 
 
ئەردۆغان گوتی: "تورکیامان بە پرۆژە ناوازەکانمان ئاوەدانکردەوە و پێشخست؛ کاتی هاتووە ئاشتی بنیات بنێین. تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکەمە دیاری بۆ گەنجانمان. نامانەوێ ئەو هێز و توانایەی هەمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەدەر بدرێت، بەڵکو دەمانەوێت بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بەکاری بهێنین"؛ گوتیشی: "لە نزیکترین کاتدا بەڵا 40 ساڵەکە کۆتایی پێ دەهێنین و تورکیایەکی بەهێزتر و پێشکەوتووتر بنیات دەنێین."  
 
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، سەرۆکایەتیی دیوانی 12ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامی کۆتایی کۆنگرەکەی بە راگەیێندراوێک بڵاوکردەوە و خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو