ئەردۆغان بۆ توسیاد: دەبێت سنووری خۆتان بزانن

19-02-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند توسیاد دەیەوێت تورکیا بگەڕێنێتەوە دواوە، بەڵام دەبێت لە تورکیای نوێدا سنووری خۆی بزانێت. 
 
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 19-2-2025)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە کۆمەڵەی پیشەوەر و بازرگانانی تورکیا (توسیاد) گرت و پێیگوتن، دەبێت لە تورکیای نوێدا سنووری خۆتان بزانن.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەر و بازرگانانی تورکیا کە رۆژی 13-2-2025 لە گوتارێکدا باسی خراپیی دۆخی تورکیا کردووە، لەلایەن ئەردۆغانەوە رەخنەی تووندی لێگیرا.
 
ئەردۆغان رایگەیاند پێش ئەوەی ئاکپارتی دەسەڵاتی تورکیا وەربگرێت، توسیاد لە تورکیای کۆندا حوکمی پارەی وڵاتیان گرتبووە دەست و سیاسەتیشیان بەوجۆرە دیزایین دەکرد، کە لەبەرژەوەندییانە.
 
ئەردۆغان هەروەها گوتی "لە سەردەمی دەسەڵاتی ئێمەدا، داهاتی تاک لە 3600 دۆلارەوە بۆ 15000 دۆلار بەرزبووەوە. ئەی توسیاد ئەمە لە سەردەمی ئاکپارتیدا روویدا. بەڵام ئێوە یان حساب نازانن، یان حسابەکەتان هەڵەیە. ئەوەی داڕووخاوە سیستم نییە، بەڵکو خەونی ئێوەیە." 
 
سەرۆککۆماری تورکیا،  توسیادی تۆمەتبارکرد بەوەی چووەتە ریزی کودەتاچییان و دژایەتیی خەڵک دەکات. هاوکات رووی دەمی لەو کۆمەڵەیە کرد و گوتی دەبێت لە تورکیای نوێدا سنووری خۆیان بزانن.
 
رۆژی 13-2-2025 عومەر ئاراس، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای راوێژکارانی  توسیاد لە گوتارێکدا جەختیکردەوە کە ئەوان لەسەر رێگەی دروستی خۆیان بەردەوام دەبن و گوتی، "وەکو وڵاتم، مۆراڵمان تێکچووە. کێشەی متمانەمان هەیە. لە هۆتێلەکەی بۆڵو 78 کەسمان سووتان و گیانیان لەدەستدا. دەکرێت ئاگر بکەوێتەوە، بەڵام نەوەک 78 کەس گیانلەدەستبدەن. هۆکاری ئەمە خراپ دروستکردنی باڵەخانەکان و چاودێری نەکردنیانە. سیستم رووخاوە." 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان. وێنە: AA/ئەرشیڤ

کەشناسیی تورکیا: پێشبینیی بارینی بەفر لە 21 پارێزگا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەفر ببارێ، لەنێویاندا ئەرزەڕۆم، وان و سێواسی باکووری کوردستان