لە ئیستەنبووڵ تەقە لە کۆنسووڵخانەی عێراق کرا

21-03-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو کەسی نەناسراو تەقەیان لە کۆنسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرد. ئاسایشی ئیستەنبووڵ دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

ئەمشەو دوو کەسی نەناسراو تەقەیان لە باڵەخانەی کۆنسووڵخانەی عێراق لە گەڕەکی ئەسەنتەپە لە ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبووڵ کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، 9 گولـلە بەر باڵەخانەکە کەوتوون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و کەس بریندار نەبووە.

دوای رووداوەکە، هێزێکی زۆری ئاسایشی ئیستەنبووڵ بۆ پاراستنی کۆنسووڵخانەکە نێردرایە ناوچەی شیشلی. هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی ئیستەنبووڵ داوای لە هێزەکە کردووە، هێلەگی گولـلەنەبڕ لەبەربکەن بۆ ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەک.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی بە ئاسایشی ئیستەنبووڵ کرد، هێزی زۆر بۆ پاراستنی تەواوی نێردە دیپلۆماسییەکان لەو شارە بنێرن و، رێگەکانی چوون و هاتن بۆ کۆنسووڵخانەکان دابخەن.

پۆلیسی ئیستەنبووڵ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی تەقەکەرەکان؛ گرتەی ڤیدیۆیی تەواوی کامێراکانی ناوچەکەی وەرگرتووە. 

هەروەها ئاسایشی گشتیی تورکیا بۆ ئەم مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پێکهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەریلایەکی پەکەکە لە 11-7-2025 بەشێوەی سیمبولیک چەکەکەی دادەنێت وەکو ئاماژەیەک بۆ پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا. وێنە: AFP

راپرسییەک: پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لەنێو هەموو چین و توێژەکاندا بەرز دەبێتەوە

بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای ئاساڵ بۆ توێژینەوە و راوێژکاری، لە باکووری کوردستان و تورکیا پشتگیری بۆ "پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری" لەنێو هەموو چین و توێژەکاندا بەرز دەبێتەوە.