ئەردۆغان: پرۆسەی چارەسەری ئاستەنگە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دووبەرەکی لە نێوان تورک و کورد دروست بکەن

24-03-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا پێداگریی خۆی و حکومەتەکەی لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پرۆسەی (تورکیای بێ تیرۆر) کۆتایی بە شەڕێکی نیو سەدەیی هێناوە و پرۆسەی (ناوچەی بێ تیرۆر)یش بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دووبەرەکی لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارس دروست بکەن، بووەتە ئاستەنگ.
 
دوای کۆبوونەوەی حکومەت کە دوای نیوەڕۆی سێشەممە 24-3-2026 لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد.
 
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری قسەی کرد و گوتی، بووەهۆی کۆتاییهێنان بە "سەردەمێکی خوێناوی" و پاشانیش گوتی: "پرۆسەی ناوچەی بێ تیرۆر بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دیواری دووبەرەکی لەنێوان تورک، کورد، عەرەب و فارس دروست بکەن، دەبێتە ئاستەنگ. سەرەتا ئەمەمان لە پێشهاتەکانی باکووری سووریا بینی. دواجاریش لەو پیلانە تێکدەرییەی لە بابەتی ئێران هەوڵی بۆ درا، بینیمان".
 
کۆمسسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە تایبەت بوو بە پرۆسەی چارەسەری، رۆژی 18ی شوبات بە زۆرینەی دەنگ، ئەو راپۆرتە هاوبەشەی پەسندکرد کە لەلایەن ئەندامانییەوە ئامادەکرابوو.
 
حکومەت و پەرلەمانی تورکیا رایانگەیاند، لە دوای مانگی رەمەزان هەنگاوی یاسایی بۆ پرۆسەکە دەنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزی پێشمەرگە: پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستیان هەبێ

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی هێرشەکەی ئێران کە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی لێکەوتەوە، داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەبێت.