خۆشەویستی ئەکتەرێکی تورک بە چەقۆ 7 هاووڵاتی و چوار پۆلیسی بریندارکرد

30-06-2021
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی بەیئۆغڵو سەر بە پارێزگای ئیستەنبووڵ لەنێو خواردنگەی هۆتێلێکدا شەڕ دروستبوو. شەڕەکە دوای ئەوە هات ئایشەگول چنار، خانمە ئەکتەری تورکیا لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەناوی فورکان چالیکئۆغڵو مشتومڕ لەنێوانیاندا دروستبوو.
 
فورکان چالیکئۆغڵو لەکاتی گەورەبوونی مشتومڕەکەدا بە چەقۆ حەوت کارمەندی چێشتخانەکەی بریندارکرد کە دەیانویست کۆتایی بە مشتومڕەکە بهێنن.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، هێزەکان گەیشتنە چێشتخانەکە، بەڵام فورکان چالیکئۆغڵو بە چەقۆ چوار لە پۆلیسەکانیشی بریندارکرد، هەروەها پۆلیسێکی بە دەمانچەکەی خۆی بریندارکرد.
 
لە شەڕەکەدا 12 کەس برینداربوون، بەڵام برینی هەموویان سووکە. دواتر هەریەکە لە ئایشەگول چنار و فورکان چالیکئۆغڵو دەستبەسەرکران و گوتەیان لێوەرگیرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

باخچەلی داوای هاوپەیمانێتیی تورکیا، رووسیا و چین دەکات

جێگری سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەیەکی رووسیا دەڵێ، لەسەر راسپاردەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە چووە رووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوپەیمانێتیی تورکیا، رووسیا و چین.