رووداو - هەولێر
زۆرانبازی له‌ڕێگه‌ی چه‌وركردنی له‌ش یه‌كێكه له نه‌ریته كۆنه‌كان و وه‌رزشه میللییه‌كان كه له توركیا ئه‌نجامده‌درێت.
بیست و یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی زۆرانبازی له رێگه‌ی چه‌وركردنی له‌شی زۆرانبازان ئه‌مساڵ له فیستیڤاڵی یاغجی به‌دیر له كوێستانی كۆجاكۆناك له شارۆچكه‌ی سندرگی پارێزگای باڵكئهسیر به‌ڕێوه‌چوو.
به به‌شداری 16 پاڵه‌وان و 300 زۆرانباز، فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كان له یاری كۆتاییدا بۆ جاری سێیه‌م نازناوی پاڵه‌وانی توركیای به‌ده‌ستهێنا.
یوجه‌ل یڵماز، سه‌رۆكی شاره‌وانیی باڵكئهسیر دەڵێت "مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه، دابونهریتێكی وه‌ها جوانمان هه‌یه و ساڵانه له‌ڕێگه‌ی سازكردنی فێستیڤاڵ، یارییه‌كان له كه‌شوهه‌وایه‌كی دۆستانه و به‌گیانی وه‌رزشییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن. پارێزگاریكردن له به‌هاكانمان هۆكاری زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناسنامهكانمان ده‌بێت. زۆرانبازیش بردن و دۆڕاندنی هه‌یه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانه‌كان ده‌خوازم".
مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ 300 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بیرۆكه‌ی ئه‌و وه‌رزشه میللییه، ئه‌وه‌یه كه جگه له ده‌موچاویان، هه‌موو له‌شی زۆرانبازان به رۆن چه‌ورده‌كرێت و پانتۆڵێكی ره‌شی تایبه‌تی چه‌وركراو ده‌پۆشن و به‌مشێوه‌یه زۆرانبازی ده‌كه‌ن. مه‌رجه گۆڕه‌پانی یارییه‌كه له شوێنێكی سرووشتی و له رۆژێكی گه‌رمدا بكرێت.
به گرتنی كه‌مه‌ری پانتۆڵ و لەباوەشگرتنییەوە، ده‌بێ زۆرانباز ركابه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر شان به‌رزبكاته‌وه، بیكێشێته سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر سک درێژی بكات و له‌سه‌ر پشتی دابنیشێت. به‌مشێوه‌یه یارییه‌كه كۆتایی پێدێت و زۆرانبازی دانیشتوو له‌سه‌ر پشتی ركابه‌ره‌كه‌ی یارییه‌كه ده‌باته‌وه.
زۆرانبازهكان به پاڵه‌وان ناوده‌برێن و ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی نازناوه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن، نازناوی "سه‌رداری پاڵه‌وانه‌كان"یان پێده‌درێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ