عێراق گەڕانەوە

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

72 تانەی هەڵبژاردن ماون و 7ـی ئەم مانگە یەکلا دەکرێنەوە

لە کۆی 872 تانەی دژ بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تەنیا 72 یان ماون یەکلا بکرێنەوە. بە گوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رۆژی 7ی کانوونی یەکەم سەرجەم ئەو تانانە یەکلا دەکرێنەوە و دواتر دەنێردرێن بۆ دادگەى باڵاى فیدڕاڵى بۆ پەسەندکردنى.