ڤیدیۆ؛ میلانۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

01-02-2023
ئیحسان تاهیر
میلانۆ
میلانۆ
نیشانەکردن میلانۆ یۆرۆلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی پڕ رکابەری و پڕ لە جۆش و خرۆشی خولی باسکەی ئەوروپی (يۆرۆليگ)ـدا، یانەی میلانۆی ئیتاڵی سوپرایزێکی کرد و لە یانەی باسکۆنیای ئیسپانی بردەوە.
 
گەڕی 22ـی یۆرۆلیگە و میلانۆی ئیتاڵی میوانداری باسکۆنیا ئیسپانی کردووە، ئیتاڵییەکان تێیدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو شکستیان بە یانە ئیسپانییەکە هێنا.
 
میلانۆ دوای چەندینجار پێشکەوتن و دواکەوتنەوە لە ئەنجامەکە، لە کۆتاییدا توانی بە ئەنجامی 89-83 خاڵ یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیدا کۆتایی پێبهێنێت.
 
میلانۆ کە ئەمە سەرکەوتنی شەشەمی بوو لەم وەرزەدا، توانی خۆی لە پلەی کۆتایی ریزبەندیی رزگاربکات، لە کاتێکدا باسکۆنیا چووە پلەی حەوتەم، کە پێش تەنیا چەند هەفتەیەک پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات