ڤیدیۆ؛ ئەمشەو شەوە گەورەکەی چامپیۆنزلیگە

01-10-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
بارسێلۆنا - پاریس سانجێرمان 22:00
بارسێلۆنا - پاریس سانجێرمان 22:00
نیشانەکردن بارسێلۆنا پاریس سانجیرمان چامپیۆنزلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ژول کوندێ بەستایلێکی نوێ و لامینیش بەحەزێکی نوێوە دەردەکەون و بارسا خۆی بۆ یارییەکی گرنگ ئامادە دەکات..
 
فلیک، قسەی نوێ، پلانی نوێ و تاکتیکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سانجێرمان پێیە..
 
مەهیڵە تۆپەکە بکەوێتە سەر زەوی.. بەئاسمانەوە پاس بدە و راکە، ئەمە مەشقێکی نوێیە و یاریزانەکان خۆیانی لەسەر رادەهێنن..
 
چێزنی بۆ یارییەکی دیکە دەچێتەوە نێو گۆڵەکەی بارسا و بەرامبەر هێرشبەرەکانی سانجێرمان ئەرکی ئاسان نییە..
 
کەشی مەشقەکان ئارامە.. هەندێک پێدەکەنن، چاوەڕێن ئەوەی سەر رووخساری خۆیان، بۆ تەواوی ئامادەبووانی یارییەکەی ئەمشەو بگوازنەوە
 
ئەمەش ئامادەسازییەکانی سانجێرمانە بۆ یارییەکە.. ئینریکێ وەک هەمیشە هەوڵدەدات دۆستانە یاریزانەکانی هان بدات
 
هەمووان خۆیان لەسەر پاساتی کورت رادەهێنن.. یەک بەرکەوتن و ئیدی دەبێ تۆپەکەت دابێتە یاریزانێکی دیکە
 
کاتێک عوسمان لەوێ نییە، سەرنجەکان لەسەر بارکۆلان تاوەکو وەک ئاماژەی سەرکەوتن دەست بەرز بکاتەوە..
 
مەشقەکانی ئێرەش پڕن لە خۆشی، بەڵام دیارنییە کۆتایی شەوەکە کێ بەشە گەورەکەی، دەبێتە خۆشی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە