یاریزانانی ریال مەدرید گەلەکۆمەکێ لە هاوڕێیەکیان دەکەن و داوای دوورخستنەوەی دەکەن

02-10-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر رۆدریگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید ئاشکرای دەکەن کە کۆمەڵێک لە یاریزانانی ئەو یانەیە گەلەکۆمەکێیان لە ڤیسنیسیۆس جۆنیۆر کردووە و داوادەکەن ئەو یاریزانە بخرێتە سەر کورسیی یەدەگ و لەشوێنی ئەو بەسەرەکی یاری بە رۆدریگۆ بکرێت.
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "داواکارییەکی زۆر بۆ دوورخستنەوەی ڤینی لە پێکهاتەی سەرەکیدا لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدریددا سەریهەڵداوە".
 
لەماوەی رابردوودا کەشێکی نائاسایی لە ژووری جلگۆرینی ریال مەدریددا باڵادەست بووە، لەکاتێکدا گرژییەکی چاوەڕواننەکراو لە نێوان دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی یانەکەدا سەری هەڵداوە، ئەمەش لە کاتێکی هەستیاری وەرزەکەدایە. 
 
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە گفتوگۆکان لە پشت پەردەوە تەنیا تایبەت نین بە ئاستی هونەری، بەڵکو گەیشتووەتە ئاستی داواکاری ناوخۆیی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی یەکلاکەرەوە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.
 
ناڕەزایەتییەکان دوای دابەزینی ئاستی ڤینی دەستیان پێکرد، کە پێشتر بەربژێر بوو بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر، بەڵام ئێستا لەژێر گوشارێکی بێ وێنەدایە، لەگەڵ ئاماژەکانی هاوڕێکانی کە بوونی ئەو لە یاریگەدا گیانی بەکۆمەڵ کەم دەکاتەوە و کاریگەری لەسەر سیستمی یانەکە دەبێت.
 
لە گەشەسەندنێکی سەرنجڕاکێشدا، ژمارەیەک یاریزان لەگەڵ ستافی راهێنەران قسەیان کردووە و ئاماژەیان بەوەداوە کە یاریزانی یەدەگی هاوڕێیان، رۆدریگۆ خاوەنی تاکتیک و رۆحێکی بەکۆمەڵی بەرزترە و ئەو شایەنی دەرفەتێکی گەورەترە، بەتایبەتی لەگەڵ یارییە چارەنووسسازەکانی داهاتوودا.
 
ڤینیسیۆس جونیۆر چیدی پشتگیری تەواوی لەنێو ژووری جلگۆڕیندا نییە، سەرەڕای بەهای هونەریی بەرزی. لە بەرامبەردا رۆدریگۆ پشتگیرییەکی ئاسکرای چەند یاریزانێکی هەیە کە بە پابەندتر و هاوسەنگتری دەزانن لە رۆڵە بەکۆمەڵەکاندا.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چابی ئەلۆنسۆ لە هەستیاریی دۆخەکە تێدەگات و هەوڵدەدات بەهێمنی ململانێکە بەڕێوەببات، بەبێ لەدەستدانی هیچ لایەنێک، بەڵام ناڕەزایەتییەکان لەزیادبووندان و بەرزبوونەوەی دەنگەکان کە داوای دوورخستنەوەی ڤینیسیۆس لە پێکهاتەی سەرەکی لە هەندێک یاری دەکەن، کە لەوانەیە لە هەفتەکانی داهاتوودا واقیعێکی نوێ بسەپێنێت.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، پێشتر دەستوەردانێکی تایبەت لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە  ئەنجامدراوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، دوای روودانی گرژییەک لەناو و دەرەوەی یاریگەدا، بەهۆی بڕیارە هونەرییەکانی ئەلۆنسۆوەکە پەیوەندییان بە گۆڕینی یاریزانانەوە هەبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە