رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندی نێوان ئەستێرەی ئیسپانی لامین یامال، ھێرشبەری یانەی بارسێلۆنا و خانمە گۆرانیبێژی ئەرجەنتینی نیکی نیکۆل، مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە. نوێترین گرژی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە قسەکانی دایکی یاریزانە گەنجەکەیە لەسەر ئەو پەیوەندییە.
گومانی زۆر لەسەر ئامانجی ھەردوولا لەو پەیوەندییەدا ھەیە، سەرەڕای ئەوەی کە بەم دواییە پەیوەندییەکە پشتڕاست کرایەوە.
لامین یامالی تەمەن 18 ساڵ، پەیوەندی خۆی لەگەڵ نیکی نیکۆل پشتڕاست کردەوە، پاش ئەوەی لەگەڵیدا لە وێنەیەکی رۆمانسیدا دەرکەوت لە 25ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا.
لە وێنەکەدا، یامال بە کراسێکی رەشەوە شیک دەردەکەوێت، لەکاتێکدا نیکی بە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت، سەیری کامێرا دەکات لەکاتێکدا دەستی گرتووە و ناتوانێت بوەستێت لە زەردەخەنەکردن کاتێک قۆڵی لەدەوری ئەودا پێچاوە و کێکی رۆژی لەدایکبوونیان لەبەردەمدا دانراوە.
گومان لە نیازەکانی نیکی نیکۆل بەرامبەر بە یامال هەیە
ھەندێک لە یوتوبەرەکان لەسەر ئەو پەیوەندییە قسەیان کردووە و گومانیان لە نیازەکانی خانمە گۆرانیبێژی ئەرجەنتینی کردووە و تۆمەتباریان کردووە بە گەڕان بەدوای ناوبانگدا لەسەر حیسابی ئەستێرە گەنجە ئیسپانییەکە.
مونیر نەسراوی، باوکی لامین یامال، کە خەڵکی مەغریبە، پێشتر لەسەر پەیوەندییەکانی کوڕەکەی قسەی کردبوو و گوتبووی "نیکی نیکۆل ناناسم و ھیچ شتێکیشی لەسەر نازانم، تەنانەت شێوەشی، یان ئەوەی ئایا لەگەڵ کەسێکدایە یان نا، راستییەکەی من گوێ لە جۆرێکی دیکە لە مۆسیقا دەگرم، ناتوانم چاودێری لامینی کوڕم بکەم، ئەو چێژ لە ژیانی خۆی وەردەگرێت".
لەھەمانکاتدا، ھیچ لێدوانێکی فەرمی لە دایکی یاریزانەکە، شەیلا ئیبانا، کە رەچەڵەکی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ غینیای کەمەرەیی، لەسەر نیکۆل نەبووە، بەڵام ھەندێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دەڵێن "دایکی یامال ، نیکۆلی خۆش ناوێت و دەیەوێت لە کوڕەکەی دووربکەوێتەوە، چونکە نیازێکی پاکی نییە".
هەندێک لەو پلاتفۆرمانە رای دایکی یامالیان لەسەر خانمە گۆرانیبێژی ئەرجەنتینی نیشان داوە، کە گوایە لەبارەیەوە گوتوویەتی "ئەو بەدوای پارەدا دەگەڕێت".
هەرچۆنێک بێت ئەگەر کێشەکانی نێوان نیکۆل و دایکی لامین زیاتر گەورەبن بەدڵنیاییەوە رەنگدانەوەیەکی نەرێین بەسەر لایەنیئ دەروونی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا دەبێت و ئەوەش لامین سەرگەردان دەکات و کاریگەری خراپی ەبسەر ئاستی یاریکردنیەوە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ