رووداو دیجیتاڵ
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی و هەڵبژاردەی بەلجیکا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشکراکرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە؟ رۆبێرتۆ مارتینێز گوتی " ئێستا بیر لە رۆیشتنم بۆ بارسێلۆنا ناکەمەوە، هەموو بیرکردنەوەم لای یارییەکانی جامی نەیشن لیگە و ئەمەیە کە نیگەرانم دەکات نەک پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە."
مارتینێز دەڵێت " یۆهان کرۆیف مەرجەع و نموونەی باڵای منە لە تۆپی پێدا، ئەو کاریگەرییەی ئەو لەسەر تۆپی پێ هەیبوو کەس نەیبووە."
ئەم قسانەی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ناوی راهێنەرەکە بە یانەی بارسێلۆناوە بەسترابووە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگدا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگادا دۆڕا.
بەپێی میدیای ئیسپانیا، رۆناڵد کۆمان بەهۆی ئەوە لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دوورنەخراوەتەوە، تاوەکو ئێستا خوان لاپۆرتا هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەو راهێنەرە نەدۆزیوەتەوە، سێ یاریی داهاتووش بۆ راهێنەرەکە و چارەنووسی لەگەڵ بارسا یەکلاکەرەوە دەبن.
هەڵبژاردەی بەلجیکا لە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشن لیگ یارییدەکات، رۆژی پێنجشەممە لە نێو یاریگەی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا یارییدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ