سینێر و ئەلکاراز دەیانەوێت ببنە پاڵەوان و ترەمپ ئامادەدەبێت

07-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆس ئەلکاراز یانیک سینێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای کەمتر لە مانگێک جارێکی دیکە یانیک سینێر و کارلۆس ئەلکاراز، لە یارییەکی دیکەی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و ئەمشەو رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا دەکەن.
 
یارییەکە کاژێر 21:00 بەڕێوەدەچێت، چاوەڕواندەکرێت دۆناڵد ترەمپ لە یارییەکەدا ئامادەبێت، دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانیشدا ئامادەبوو.
 
ترەمپ پێشتر لە 2015 ئامادەی یارییەکی پاڵەوانێتییەکە بووە و ئەمە دەبێتە یەکەمجار لە دوای 10 ساڵەوە بچێتەوە یاریگە بۆ بینینی یارییەکی تێنس.
 
یانیک سینێر پاڵەوانی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکەیە و پێشەنگی ریزبەندە، دەیەوێت بۆ جاری دووەم لەسەریەک نازناوەکە بباتەوە، ئەلکاراز ساڵی 2022 ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە و ئەویش چاوی لەوەیە جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوان و چوارەم نازناوی گراندسلام بەدەستبهێنێت.
 
سینێر تەمەنی 24 ساڵە و خاوەنی چوار نازناوی گراندسلامە، یەکەمی ریزبەندی جیهانە، کارلۆس ئەلکاراز 22 ساڵە، خاوەنی پێنج نازناوی گراندسلامە و دووەمی ریزبەندی جیهانە، ئەوەی ئەم یارییە بباتەوە دەچێتە پێشەنگی جیهان.
 
17ـی مانگی رابردوو هەردوو تێنسزان لە یاریی کۆتایی سینسیناتی رووبەڕووی یەکبوونەوە و ئەلکاراز بووە پاڵەوان، هەردوو تێنسزان 14 جار رووبەڕووی یەکبوونەوەتە، ئەلکاراز 9 یاری و سینێر 5 یاریی بردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە