رووداو دیجیتاڵ
کارلۆس ئەلکاراز، تێنسزانی لاوی ئیسپانی و دووەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانەکانی جیهان خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتی ویمبڵدن، دوای ئەوەی دواکەوتنی بەرامبەر ئاندرێ روبلێڤ بۆ سەرکەوتن گۆڕی.
لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا هەردوو تێنسزان رووبەڕووی یەکبوونەوە، سەرەتا ئاندرێ روبلێڤ لە تای برێکدا بە حەوت شەش پێشکەوت و کۆمەڵەی یەکەمی بردەوە.
دوای ئەوە ئەلکاراز ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، بە شەش سێ ئەنجامەکەی راستکردەوە و گەڕایەوە نێو رکابەرییەکە.
کۆمەڵەی سێیەم هەردوو تێنسزانەکەی ماندوو کرد، بەڵام ئەمجارەش کارلۆ باڵادەستی خۆی پێشاندایەوە و بە شەش چوار پێشکەوت.
لە کۆمەڵەی چوارەمدا، دووەمی ریزبەندی جیهان دوای رکابەرییەکی زۆر بە شەش چوار سەرکەوتنی خۆی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کرد و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە.
لە قۆناخی هەشتدا کارلۆس ئەلکاراز بەرامبەر کامیرۆن نۆریی بەریتانی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ