رووداو دیجیتاڵ
کارلۆس ئەلکاراز، تێنسزانی ئیسپانی خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی رۆڵاند گارۆس و بە ئاسانی لە تۆمی پاوڵی ئەمریکی بردەوە.
لە قۆناخی هەشتی رکابەرییەکەدا هەردوو تێنسزان رووبەڕووی یەکبوونەوە، ئەلکاراز بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و هەر زوو چووە نێو رکابەرییەکە و کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش سفر بردەوە و پێشکەوت.
لە کۆمەڵەی دووەمدا سیناریۆکە دووبارە بووەوە، تێنسزانە ئیسپانییەکە بەهێزەوە بەردەوامبوو و پاوڵ هیچی پێنەکرا، ئەو کۆمەڵەیەش بە شەش یەک بۆ ئەلکاراز کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی سێیەمدا تێنسزانە ئەمریکییەکە باشتر لە دوو کۆمەڵەی پێشتر یارییکرد و رکابەرییەکی زۆری کرد بۆ گەڕانەوە، بەڵام ماندوویەتی و هەستکردن بە ئازار لە رانیدا هەلێکی دیکەی دایە ئەلکاراز و تێنسزانە ئیسپانییەکە بە شەش چوار ئەو کۆمەڵەیەشی بردەوە و بە کاژێرێک و 34 خولەک خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.
ئەلکاراز چاوی لە بردنەوەی پێنجەم نازناوی گراندسلامە و لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ