چابی ئەلۆنسۆ پلانێکی نوێی بۆ شوێنی یارییکردنی چوامینی داناوە

11-09-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید چابی ئەلۆنسۆ ئۆریلیێن چوامینی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ريـال مەدرید، پلانێکی نوێی یارییکردنی بۆ ئۆریلیێن چوامینی ناوەڕاستکاری یانەکە داناوە و متمانەی تەواوی بەتواناکانی هەیە بۆ ئەوەی ئاستێکی زۆر باشتر پێشکێش بکات.
 
چوامینی لەگەڵ ريـال مەدرید، وەرزی رابردوو، 36 یاری ئەنجامداوە، دوو گۆڵی تۆمار کردووە و 8 ئەسیستی هەبووە. بەهرەمەندیی یاریزانەکە لە یاریگادا، سەرنجی ئەلۆنسۆی راکێشاوە، تا بیر لە گۆڕانکاریێکی تاکتیکی گەورە لە رۆڵی ئەو یاریزانە لە یاریگادا بکاتەوە.
 
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەلۆنسۆ دەیەوێت چوامینی لە رۆڵی ژمارە 6ـەوە، بگوازێتەوە بۆ رۆڵی یاریزانی ژمارە 8، واتا وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی پێشەوە، یاری پێ بکات. ئەم گۆڕانکارییە پێویستی بە گۆڕینی سیستمی یارییکردنی تیپەکە دەبێت لە 4-3-3ـەوە بۆ 4-2-3-1، تا شوێنی چوامینی لەو رۆڵە نوێیەدا جێگیر بێت.
 
ئەلۆنسۆ پێیوایە، گواستنەوەی چوامینی بۆ رۆڵی یاریزانی ژمارە 8، تواناکانی یاریزانەکە زیاتر دەردەخات، بەتایبەتی لە دروستکردنی هێرش و پاسە وردەکان. ئەمەش بەشێکە لە ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی ريـال مەدرید، لەگەڵ گەشەکردنی یاریزانە گەنجەکان، هەروەها لە کاتی ناردنی تۆپە بەرزەکان لەم شوێنە نوێیەی لە یاریگادا چوامینی زووتر دەگات بە بۆکسی تیپی بەرامبەر، تاوەکو بتوانێت لە تۆپە بەرزەکاندا بەشداربێت بەهۆی ئەوەی رۆڵێکی باڵای هەیە لە لێدانەکانی سەر.
 
ریـال مەدرید چەندین یاریزانی گەنجی خاوەن بەهرەی لە هێڵی ناوەڕاست هەیە و ئەلۆنسۆ دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی نوێ، باشترین سوود لە تواناکانیان وەربگرێت. گواستنەوەی چوامینی بۆ پێشەوە، دەتوانێت هاوسەنگییەکی نوێ بە تیپەکە ببەخشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە