رووداو دیجیتاڵ
لە دوایین قۆناخی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2022، هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و پێرو رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ئوسترالیا دوای بردنەوەی لە ئیمارات خۆی گەیاندە قۆناخی کۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنەکان لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا و ئەمشەو کاژێر 21:00 لەسەر یاریگەی ئەحمەد بن عەلی، لە شاری رەیانی قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەی پێرو یارییدەکات.
لە 2010ـەوە ئوسترالیا هیچ یارییەکی لە هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور نەبردووەتەوە، 2 یاریی یەکسانبووە و لە 5 یاریشدا دۆڕاوە.
پێرو و ئوسترالیا، لە مۆندیالی 2018 لە کۆمەڵەی سێیەمدا بەیەکەوەبوون، بەڵام پیرو تەنیا یەک بردنەوەی هەبوو و ئوسترالیاش هیچ یارییەکی نەبردەوە و هەردووکیان بەیەکەوە ماڵئاواییانکرد.
براوەی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان هەردوو هەڵبژاردە، لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لە کۆمەڵەی چوارەمدا، رووبەڕووی فەرەنسا، دانیمارک و تونس دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ