ریال مەدرید لەبەردەم ئەرکێکی زۆر قورسدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید چاوی لە سێیەم بردنەوەی لەسەریەکە و دەیەوێت لە گوشار خستنە سەر یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، کاتێک بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد یاریی دەکات.
 
یارییەکە کاژێر 23:00 لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا، لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت، ریال مەدرید بەبردنەوەی یارییەکە بەشێوەیەکی کاتی دەچێتە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە.
 
هەرچەند گومان لەسەر بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەدا هەبوو، بەڵام رۆژی هەینی لە دوایین مەشقەکاندا ئەستێرە فەرەنسییەکە بەشێوەیەکی ئاسایی راهێنانەکانی ئەنجامداوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی هاوکاریی تیپەکە بکات بۆ بردنەوەیەکی دیکە و درێژەدان بە ئاستە بەرزەکەی لە خولەکەدا.
 
جگە لەوە بۆ ئەم یارییە ڤینیسیۆس جونیۆر دەگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی یانەی شاهانە، کە لە یاریی رابردوودا بەهۆی سزادانەوە یاریی نەکرد، بەڵام جود بێلینگهام و رۆدریگۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.
 
ریال سۆسیداد بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە 11 یاریی رابردوودا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئەوان لە لالیگادا لە بارسێلۆنایان بردووەتەوە و دەیانەوێت ریال مەدریدیش تووشی زەحمەتیی زۆر بکەنەوە.
 
یانەکە ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی لالیگایە و چاوی لەوەیە زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە