ڤیدیۆ؛ پەیامی مێسی لەبارەی مۆندیالی یانەکانەوە

14-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامیی ئەمریکی، لەبارەی مۆندیالی یانەکانەوە دەڵێت "یاریزانی گەورە و گرنگ لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشدارن و هەلێکی باشە بۆ بینینیان."
 
مێسی بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت "چەندین تیپی گەورە لە سەرانسەری جیهانەوە ئامادە دەبن، کە ئەمەش بۆ خەڵکێکی زۆر لە هەموو لایەکەوە جێی سەرنج دەبێت، چونکە تیپە گەورەکان خاوەنی یاریزانی زۆر گرنگن و ئەوەش ئەو شتەیە کە خەڵک حەزی لێیە بیبینێت."
 
لیۆ زیاتر لەو بارەیەوە قسەیکرد و گوتی "ئەمە یەکەمجارە، پاڵەوانێتییەکی نوێ و جیاوازە و پێموایە دەرفەتێکی نایابە بۆ بینینی باشترین یاریزانەکان، یان هەندێک لە باشترینەکان، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی چێژی لێ وەربگرین."
 
کاپتنی یانەی ئینتەرمەیامی هێشتا قسەیکردووە و دەڵێت "ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ تیپەکانی ئەمریکای باشوور یان تیپەکانی بەشەکانی دیکەی جیهان کە دێنە ئێرە بۆ ئەوەی رکابەریی لایەنە ئەوروپییەکان بکەن، رکابەریی تیپە گەورەکان، بەهێزترین تیپەکانی جیهان و ئەو ناوە دیارانەی کە وەک پێشتریش گوتم، خاوەنی هەندێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهانن. ئەمە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی بتوانیت رکابەرییان بکەیت و ئەزموونێکی بێوێنەیە کە هەم بۆ یاریزانانی وەک من و هەم بۆ ئەو هاندەرانەی دەچنە یاریگاکان بۆ ئەوەی چێژ وەربگرن."
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 15-6-2025 یارییەکانی مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا دەستپێدەکەن، یانەی ئینتەرمەیامی لە یەکەم یاریی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر یانەی ئەهلی میسری یاری دەکات و یارییەکە کاژێر 03:00 بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە