ڤیدیۆ؛ سۆن یەکەم هاتریکی لە ئەمریکا تۆمارکرد

18-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سۆن هیونگ مین
سۆن هیونگ مین
نیشانەکردن سۆن هیونگ مین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سۆن هیونگ مین یەکەم هاتریکی خۆی لە خولی ئەمریکیدا تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سیی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی ریال سەڵت لەیک.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 30ـی خولەکەدا لۆس ئانجلێس لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی ریال سەڵت لەیک و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا سۆن دەرگای گۆڵکردنی کردەوە و یانەی میوانی پێشخست.
 
لە خولەکی 16 لە دەرەوەی ناوچەی سزا، سۆن گۆڵی دووەمی خۆی و لۆس ئانجلێسی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو دوو گۆڵەی ئەستێرە کۆرییەکە کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 75 زاڤیێر گۆزۆ ئەنجامەکەی بۆ ریال سەڵت لەیک کەمکردەوە.
 
سۆن گۆڵی سێیەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و بووە خاوەنی هاتریک، ئەمە لە خولەکی 81 بوو و یەکەم هاتریکی هێرشبەرە کۆرییەکەیە لە خولی ئەمریکادا.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە سێ خولەک، دێنیس بوانگا گۆڵی چوارەمی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد، یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
لۆس ئانجلێس بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 47 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئەمریکایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە