دواخستنی خولی ژاپۆن درێژکرایەوە

30-04-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی ژاپۆن
A+ A-


رووداو - هەولێر

بەرپرسانی تۆپی پێی ژاپۆن، بڕیاریاندا دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی وڵاتەکەیان تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دوابخەن.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەڕێوەبەرانی خولی ژاپۆن رایانگەیاند، رکابەرییەکانی خولی پلە یەک، پلە دوو و پلە سێ، بەهۆی بەردەوامی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دواخران.

بەرپرسانی خولەکە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، بۆ ئەوەی کاتێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان بدۆزنەوە، ئەگەر هاتوو رەوشی تەندروستی باشتربوو ئەوا بڕیار لەبارەی گەڕانەوەی یارییەکان لە 13ـی مانگی حوزەیران بدەن.

یارییەکانی خولی ژاپۆن لە مانگی شوباتی رابردووە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراوە تەنیا یەک گەڕی خولەکە دوای بڕیاری دواخستن ئەنجامدراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە