سوپای ئیسرائیل: هێرش دەکەینە سەر نێوجەرگەی تاران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەستیان کردووە بە لێدانی چەند ئامانجێکی نێوجەرگەی تاران، ئەوەش رۆژێک دوای دەستپێکردنی هێرشێکی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
 
رۆژی 1ـی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "پێگە و بنکەکانی رژێمی ئێران لە نێوجەرگەی تاران دەکەینە ئامانج." 
 
هەروەها گوتی، لە 24 کاژێری رابردوودا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی ئەنجامداوە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی باڵادەستیی ئاسمانی.
 
هاوکات سوپای ئیسرائیل بانگهێشتکردنەوەی نزیکەی 20 هەزار سەربازی یەدەگی بۆ ئەرک راگەیاند، بۆ ئەوەی هاوکاریی هاووڵاتییانی سڤیل بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشی تۆڵەی ئێران بووەتەوە کە وەڵامێکن بۆ هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی سوپای ئیسرائیل گوتی، ئەو 20 هەزار سەربازە لە 24 کاژێری رابردوودا پەیوەندییان بە هێزە رێکخراوەکان و یەدەگەکانی دیکەوە کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی نائاسایی و پاراستنی دانیشتووان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە