رووداو دیجیتاڵ
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 پله‌ی رێختەر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچای له پارێزگای موغڵای توركیا هه‌ژاند. لە دوێنێشەوەوە ئەوە سێیەمجارە کە لەو ناوچانە بوومەلەرزە روودەدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاژێر 07:31 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاندووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 8.16 كیلۆمه‌تردا روویداوه و چه‌قه‌كه‌ی 27.18 كیلۆمه‌تر له داتچاوه نزیک بووه.
سەرۆکایەتیی ئافاد راشیگەیاند، شەوی رابردوو هەمان شوێن لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا دوو جاری دیکە بوولەمەرزەی تێدا تۆمارکراوە. یەکەمیان کاژێر 22:57 خولەک بووە بە گوڕی 4.5 پلە، دووەمیان کاژێر 02:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر تۆمارکراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارێزگاری شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکان بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ