نێوەڕۆکی تۆمەتەکانی ئەمریکا دژی مادورۆ و هاوژینەکەی ئاشکرا کرا

03-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

داواکاری گشتیی ئەمریکا لیستی تۆمەتەکانی دژی نیکۆلاس مادورۆ، هاوژینەکەی و چوار کەسی دیکەی بڵاوکردەوە و تێیدا تۆمەتی "تیرۆر لە رێگەی مادە هۆشبەرەکان" و چەندین تاوانی دیکەی خستووەتە پاڵیان.
 
بەیانیی رۆژی شەممە، پام بۆندی، داواکاری گشتیی ئەمریکا لیستی تۆمەتەکانی لە دژی سەرۆکی ڤەنزوێلا بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە نێو خاکی وڵاتەکەی خۆیدا دەستگیرکرا و بەرەو نیویۆرک گوێزرایەوە. 
 
لە لیستی تۆمەتەکاندا هاتووە: "بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، سەرکردەکانی ڤەنزوێلا پێگەی متمانەی گشتییان خراپ بەکارهێناوە و دامەزراوە رەواکانیان گەندەڵ کردووە، تاوەکو چەندین تۆن کۆکایین رەوانەی نێو ئەمریکا بکەن."
 
سکاڵاکە لە دادگەی فیدراڵیی ناوچەی مانهاتن تۆمار کراوە. جگە لە مادورۆ و سیلیا فلۆریسی هاوژینی، لیستی تۆمەتباران نیکۆلاس ئێرنێستۆ، کوڕی مادورۆ؛ دیۆسدادۆ کابیۆ، وەزیری ناوخۆ و رامۆن رۆدریگێز و هێکتۆر روستیفۆرد لەخۆدەگرێت.
 
لە بەشێکی دیکەی لیستەکەدا هاتووە: "نیکۆلاس مادورۆ مۆرۆس، وەک تۆمەتبارێک، ئێستا سەرکردایەتیی حکومەتێکی گەندەڵ و ناڕەوا دەکات کە دەیان ساڵە دەسەڵاتی حکومەتی بۆ پاراستن و برەودان بە چالاکیی نایاسایی، لەنێویاندا بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان، بەکارهێناوە."
 
داواکاری گشتیی ئەمریکا دەڵێت: "ئەو بازرگانیکردنەی بە مادەی هۆشبەر، دەستەبێژێری سیاسی و سەربازیی ڤەنزوێلای دەوڵەمەند و بەهێز کردووە، لەنێویاندا دیۆسدادۆ کابیۆ رۆندۆن، وەزیری ناوخۆ و داد کە تۆمەتبارە، لەگەڵ رامۆن رۆدریگێز چاچین، وەزیری پێشووی ناوخۆ و داد."
 
هەروەها لە لیستەکەدا هێکتۆر گوێرێرۆ وەکو سەرکردەی گرووپی چەتەی (Tren de Aragua)ـی ڤەنزوێلی ناسێنراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گووگڵ

گووگڵ دەڵێت بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد، مافی خۆیەتی هەموو شتێکی ئینتەرنێت کۆپی بکات

کۆمپانیای گووگڵ لە کێشەیەکی گەورەی یاساییدایە و دەڵێت، بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی وەک Gemini، مافی ئەوەی هەیە هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت و کۆپی بکات کە بە شێوەی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، تەنانەت ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەشیان پارێزراو بێت