ترەمپ: زیاتر لە 9000 ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕاونەتەوە؛ فڕۆکەی بێبەرامبەر دابین دەکەین

04-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" دژی ئێران، زیاتر لە 9 هەزار هاووڵاتیی ئەمریکی بە سەلامەتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
 
رۆژی چوارشەممە 04-03-2026 ترەمپ لە پۆستێکی نوێدا داوای لەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە کرد، کە تاوەکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ماونەتەوە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، هەر ئێستا لە رێگەی ماڵپەڕی (Step.State.Gov) ناوی خۆیان لە وەزارەتی دەرەوە تۆمار بکەن. سەرۆکی ئەمریکا روونی کردەوە، وەزارەتەکە لە رێگەی ئەم سیستمەوە شوێنی هاووڵاتیان دیاری دەکات و باشترین بژاردەی گەشتکردنیان بۆ دابین دەکات.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، حکومەتەکەی دەستی کردووە بە دابینکردنی فڕۆکەی تایبەت بە شێوەی "بێ بەرامبەر" بۆ گواستنەوەی ئەمریکییەکان. هەروەها گوتی، بژارەی گەشتە بازرگانییەکانیش دابین کراون و پێشبینی دەکات لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، گەشتی زیاتر بەردەست بن بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ناوچەکە جێبهێڵن.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هاووڵاتیانی ئەمریکی دەتوانن لە هەر کاتێکی شەو و رۆژدا (24/7) پەیوەندی بە تیمی تایبەتی وەزارەتی دەرەوە بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنە: 4444-501-202-1+ بۆ وەرگرتنی هاوکاری و رێنمایی پێویست.
 
ئەم هەنگاوەی واشنتن دوای ئەوە دێت، بەهۆی جەنگی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی ئاستی چوارەم [مەترسیدار]ـی بۆ 14 وڵاتی ناوچەکە دەرکرد و داوای لە هاووڵاتییانی کرد بە زووترین کات رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و عێراق جێبهێڵن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکا

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران زیاتر دەکەین

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە زنجیرەیەک لێدوانی نوێدا، نەخشەی قۆناخی داهاتووی جەنگی دژی ئێرانیان باس کرد. پیت هێگسەس، وەزیری جەنگ و ئەدمیراڵ براد کووپەر، جەختیان لەوە کردەوە، سوپای ئەمریکا بە "دەسەڵاتی رەهاوە" خەریکی گۆڕینی نەخشەی سەربازیی ناوچەکەیە.