رووداو دیجیتاڵ
هەر یەکە لە باراک ئۆباما، جۆرج بووش و بیڵ کلینتن، سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا رایانگەیاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکی متمانەیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا هەبێت، ئامادەن لەکاتی خۆ کوتان بە ڤاکسینەکە ڤیدیۆی تۆمار بکەن، یان لەسەر تەلەڤزیۆن ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن.
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە لە ساڵی 2017 کۆشکی سپی بەجێهێشت لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، "لەوانەیە لەسەر تەلەڤزیۆن ڤاکسینەکە لە خۆم بدەم یان ئەوەی ڤیدیۆی تۆمار بکەم، تەنیا بۆ ئەوەی خەڵکی بزانن متمانە بە زانست دەکەم".
تاوەکو ئێستا ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنای قبووڵ نەکردووە و مۆڵەتی بە دابەشکردنی ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و فایزەر نەداوە کە هەر یەکەیان بەپێی دوایین ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەرکەوتووە رێژەی کاریگەرییان لە سەروو 90%ـە. بەپێی دوایین ئاماری مۆدێرناش کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی سێییەمی ڤاکسینەکە بۆی دەرکەوتووە، ڤاکسینەکە 100% کاریگەری هەیە لە رێگری تووشبوونی تووند بە کۆرۆنا.
جۆرج دەبلیو بووش کە پێش باراک ئۆباما بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکی ئەمریکا بوو و سەر بە پارتی کۆمارییەکان بوو، رایگەیاندووە، ئامادەیە لەبەرچاوی کامێراکاندا ڤاکسین لەخۆی بدات، ئەوەش کاتێک ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڤاکسینەکە قبووڵ بکات.
بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەمریکا دوودڵن لەو زانستەی لەپشت بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوەیە، هاوکات لەو خێرا بەردەستبوونەی ڤاکسینی کۆڤید 19. بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای راوێژکاریی گاڵەپ، لە مانگی ئەیلوول تەنیا 50%ـی ئەمریکییەکان ئامادەبوونە ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆیان بدەن، لە مانگی تشرینی دووەمیش رێژەکە بۆ 58% بەرزبووەتەوە.
د. ئەنتۆنی فاوچی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکانی ئەمریکا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارک زۆکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک رایگەیاندبوو، دۆزینەوەی ڤاکسین لە ئەنجامی کارێکی شەفافی سەربەخۆیانەی ژمارەیەک زاناوە بەدیهاتووە. هاوکات باسی تەکنەلۆژیای mRNAی دەکات کە بەکاردەهات بۆ فەراهەمکردنی کۆپییەکی هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە تەکنەلۆژیای mRNA دا، شریتی mRNA بەکاردەهێنرێت کە شریتێکی ناوکییە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی DNA بۆ رایبۆسۆم و دروستکردنی پرۆتین. زاناکان ئەو شریتە بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی پرۆتینێکی هاوشێوەی پرۆتینەکانی سەر رووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، و پرۆتینەکە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ هاندەدات و چالاکی دەکات. بۆ ئەوەی لە ئەگەری تووشبوونی کەسەکە بۆ جاری دووەم سیستەمی بەرگری بەخێرایی ڤایرۆسەکە بناسێتەوە و چالاک ببێت. پێشتر ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ دروستکردنی دەرمان بەکارهاتووە، بەڵام ئەوە یەکەمجارە کە لە دروستکردنی ڤاکسین بەکاردێت.
لەلایەکی دیکەوە بیڵ کلینتن، کە 42ـەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵانی 1993 تاوەکو 2001، بەهەمانشێوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە لە خۆی بدات. ئەنجێل یورینا، گوتەبێژی بیڵ کلینتن لە ئیمەیڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بێگومان ئامادەیە بە ئاشکرا ئەو کارە بکات، ئەگەر ئەوە هانی ئەمریکییەکان بدات بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن".
هەرچی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە کە خۆی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و چاکبووەوە هێشتا باسی لە ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەبەرچاوی رای گشتی نەکردووە، کۆشکی سپیش وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی رۆیتەرزی لەبارەی ئامادەیی ترەمپ بۆ ئەو پرۆسەیە نەداوەتەوە.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش پێشتر بە رۆژنامەڤانانی راگەیاندبوو، "شانازییە کە ئەو چرکەیە ڤاکسینەکە لەخۆم بدەم کە بەردەست دەبێت".
تاوەکو ئێستا تەنیا بەریتانیا مۆڵەتی دابەشکردنی ڤاکسینی فایزەری داوە. د. ئەنتۆنی فاوچیش دەڵێت، ئەوان وەکو بەریتانیا پەلە ناکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ