رووداو- هەولێر
کلنتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی دەڵێت: "ئەوەی لەگەڵ مۆنیکا کردم، بۆ رەواندنەوەی بێتاقەتیم بوو".
بیل کلنتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەهەڤپەیڤینێکیدا بۆ دۆکیۆمێنتارییەک تایبەت بە هیلاری هاوژینی باس لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی دەکات.
کلنتن دەڵێت: "لەوکاتەی سەرۆک بووم، هەستەکانم بەچەندین لاوە پەرش و بڵاوبوون، چەندین شتی دیکە هەبوون کە مێشکیان هیلاک و ماندووکردبووم، بۆیە ئەوەی لەگەڵ مۆنیکا روویدا تەنیا بۆ رەواندنەوەی بێتاقەتیم بوو".
بیل کلنتن لەگەڵ ئەوەی باسی ئەم پەیوەندییە خۆشەویستییەی دەکات، بەڵام جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئێستا کەسێکی تەواو جیاوازە، ئەوەی رووشیداوە 20 ساڵ بەر لە ئێستا بووە.
لە ساڵی 1998، میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکی سێکسی نهێنی لەنێوان بیل کلنتن، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا و کارمەندێکی کۆشکی سپی بەناوی مۆنیکا لوینسکیدا هەیە، ئەو هەواڵە هەڵڵایەکی گەورەی لە ئەمریکا دروستکرد و وایکرد کلنتن لەلایەن کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە رووبەڕووی لێپێچینەوە ببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ