کۆمپانیای Claude بە تۆمەتی بەکارهێنانی کتێبی دزراو بە 1.5 ملیار دۆلار سزا دەدرێت

08-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زۆر لەوانەی لەم دوو ساڵەدا نامەی ماستەر یان دکتۆرایان نووسیوە، رەنگە دان بەوەدا بنێن کە بەرنامەی ژیریی دەستکردی کلۆد لە بواری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی، لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودایە بەراورد بە رکابەرەکانی، لەبەر ئەوەی بۆ هەموو بابەتێک چەندین نامەی دکتۆرا، ماستەر، کتێب و بڵاوکراوە، بە سەرچاوە دەهێنێتەوە. 
 
بەڵام وادیارە، بەمە باجێکی گەورە لەسەر کۆمپانیای (ئەنترۆپیک) کەوتووە، کە خاوەنی کلۆدە. 
 
دادگەیەکی ئەمریکا کۆمپانیاکەی بە 1.5 ملیار دۆلار سزا دا، لەسەر ئەوەی کە کتێبی دزراوی بۆ پەرەپێدان و دەوڵەمەندکردنی بەرنامەکەی بەکارهێناوە. واتە لە بری ئەوەی پارە بەو کتێبانە بدات، لە شوێنی نایاسایی، بە شێوەیەکی بێبەرامبەر دایگرتوون و بۆ بەهێزکردنی بەرنامەکەی بەکاریهێناون.
 
ئەو تاوانەی دراوەتە پاڵ کۆمپانیای خاوەنی کلۆد، بریتییە لە پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە یان (کۆپیڕایت).
 
جەستن نیڵسن، پارێزەری ئەو نووسەرانەیە کە سکاڵایان لەسەر کلۆد تۆمار کردووە، دەڵێت: "ئەم بڕیارە گەورەیەی دادگە، گەورەترین بڕی پارە بۆ قەرەبووکردنەوەی پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە، لەخۆدەگرێت، واتە هەرگیز کۆمپانیا یان لایەنێکی دیکە لە مێژوودا لەسەر پێشێلکردنی (کۆپیڕایت) بەم بڕە پارە گەورەیە سزا نەدراون."
 
نووسەران ئەندریا بارتز، چارلز گرابێر و کیرک واڵاس جۆنسن سکاڵاکەیان تۆمار کردووە. ئەوان ئەنترۆپیک تۆماتبار دەکەن بەوەی کتێبەکانی ئەوانی بە نایاسایی داگرتووە بۆ ئەوەی راهێنان بە چاتبۆتی کلۆد بکات، کە رکابەری چات جی پی تییە. 
 
ئەنترۆپیک کە بارەگاکەی لە سان فرانسیسکۆیە، هەفتەی رابردوو رایگەیاند، وەبەرهێنەران 13 ملیار دۆلاریان خستووەتە بەردەستی کۆمپانیاکە و ئێستا بەهای کۆمپانیاکەیان لە بازاڕدا گەیشتووتە 183 ملیار دۆلار. 
 
ئەنترۆپیک لە بواری ژیریی دەستکرد دا رکابەرایەتیی گووگڵ، ئۆپن ئەی ئای، مێتا و مایکرۆسۆفت دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت تەکنەلۆژیاکە ساڵانە ملیاران دۆلار قازانجی هەبێت. 
 
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگە، ئەو پێبژاردنەی کە دەبێت کۆمپانیاکە بیدات، لە بەرامبەر بەکارهێنانی 500 هەزار کتێبی نایاساییە، واتە بۆ هەر کتێبێک دەبێت سێ هەزار دۆلار بدات.
 
بە گوێرەی بڕیاری دادگە، ئەنترۆپیک ئەو کتێبانە لەنێودەبات کە بە نایاسایی دایگرتوون. بەڵام ئەوانی دیکەی کە کڕیونی، بۆی دەمێننەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا