حکومەتی دانیمارک ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت هاوژینەکانیان ببەنە وڵاتەکە

10-05-2024
رووداو @Rudawkurdish
ژن و پیاوێک لە شەقامێکی دانیمارک
ژن و پیاوێک لە شەقامێکی دانیمارک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی لە دانیمارکن و دەمێکە خەریکن هاوژینەکانیان ببەنە ئەو وڵاتە، حکومەتی دانیمارک دەیەوێ رێوشوێنەکانی هێنانی هاوژینەکانیان بۆ ئاسانتر بکات.
 
ئێستا رێوشوێنەکان زۆر تووندن و وایانکردووە بە زەحمەت بتواندرێت کەسێک هاوژینەکەی بباتە دانیمارک. بەپێی پڕۆژەیەک کە وەزارەتی کۆچبەران و خۆگونجاندنی دانیمارک ئامادەی کردووە و لە مانگی حەوتی ئەم ساڵەوە (واتە 7 هەفتەی دیکە) کاری پێدەکرێت، چیدیکە پێویست نییە ئەو کەسەی هاوژینەکەی دەبات، بڕوانامەی ئاستی سێی فێربوونی زمانی دانیمارکیی هەبێت، کە پێشتر مەرجێک بووە.
 
لەجیاتی ئەو مەرجە، پێویستە کەسی داواکار بیسەلمێنێت کە پێنج ساڵ بەدوای یەکدا کاری کردووە و لە کارەکەیدا بە دانیمارکی قسەی کردووە.
 
هەروەها چیدیکە پێویست ناکات 114 هەزار کرۆنی دانیمارکی وەکو گەرەنتیی بەخێوکردنی هاوژینەکەی دابنێت و نیوەی ئەو پارەیە بەسە، کە دەکاتە نزیکەی 8 هەزار یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە