رووداو دیجیتاڵ
سیناتۆرێکی ئەمریکا دەڵێت: " ئێمە هەوڵ دەدەین بە هەموو شێوەیەک یارمەتی سووریا بدەین." ئاماژە بەوەش دەکات، "ململانێی نەتەوەیی لە سووریا هەیە."
رۆژی سێشەممە، جۆن کێنێدی، بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری ئۆفیسی رووداو لە واشنتنی گوت: "ئێمە هەوڵ دەدەین بە هەموو شێوەیەک یارمەتی سووریا بدەین، سووریا توانایەکی زۆری هەیە، بەڵام ململانێی نەتەوەیی لەوێ هەیە و، لە کۆتاییدا بڕیارەکە لای خەڵکی ئەوێ دەبێت، یان دەیانەوێت یەکبگرن و مافی چارەی خۆنووسینیان هەبێت و خۆیان حوکمی خۆیان بکەن یان نا، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدان."
دیار کوردە، پرسیاری لەبارەی مافی چارەی خۆنووسینی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کرد، بەڵام کێنێدی گوتی: "نامەوێ بچمە نێو ئەو بابەتە."
دەقی پرسیار و وەڵامەکان:
رووداو: سەبارەت بە گەمارۆدانی هێزە کوردییەکان لە حەلەب و ئەو تووندوتیژییانەی بەرامبەر کەمینەکان لە سووریا دەکرێت؟
جۆن کێنێدی: ئۆ، باشە، ئێمە هەوڵ دەدەین بە هەموو شێوەیەک یارمەتی سووریا بدەین، و سووریا توانایەکی زۆری هەیە، بەڵام، مەبەستم ئەوەیە ململانێی نەتەوەیی لەوێ هەیە و، لە کۆتاییدا بڕیارەکە لای خەڵکی ئەوێ دەبێت، یان دەیانەوێت یەکبگرن و مافی چارەی خۆنووسینیان هەبێت و خۆیان حوکمی خۆیان بکەن یان نا، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدان.
رووداو: ئایا پشتگیری لە داخوازییەکانی کورد دەکەیت بۆ ئۆتۆنۆمی و مافی چارەی خۆنووسین؟
جۆن کێنێدی: من... نامەوێت بچمە ناو ئەو بابەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ